بابەتی زیاتر


کابینەی نۆیەم و موتەسەریفی (قودسی)کوردستان
08/20/2019 17:42:07
کا مه‌ ن ئه‌ و به‌ ربه‌ ستا نه‌ی رووبه‌ رووی حکومه‌تی تازه‌ی هه رێم ئه‌ بنه‌ وه‌ ؟
08/04/2019 18:23:20
پەرلەمان و دەستبەكاربوونی كابینەی نوێی حكومەت
07/09/2019 14:41:21
شەڕی ئێستای پەکەکە و ئاکەپە
07/07/2019 19:36:26
ئەوانەی زەمینەی ھێرشی تورکیا و پارتی بۆ سەر گەرێلاکان خۆشدەکەن، لێخۆشبوونیان نیە.
07/04/2019 09:34:25

چوار نیشانەی مۆڕاڵی بەرز لە دیدی ڕەسڵ- ەوە

مەحمود عەبدوڵا
مەحمود عەبدوڵا

چوار نیشانەی مۆڕاڵی بەرز لە دیدی ڕەسڵ- ەوە
بەشی دووەم
زیرەکی

لە دنیای مۆدێرندا پێویستە هەموو چەمکەکان پێناسە بکرێنەوە  ،  بەجۆرێک لەگەڵ خواست و پێویستی سەردەم بگونجێن  ۰   ئەمڕۆ ئازایەتی و زیرەکی و رەوشت بە پێناسەکۆنەکانیان هیچ یەک لەخواستو پێویستیەکانمان ناهێننەدی بەڵکو زیاتر بەرە و بێچارەیی ودواکەوتویمان دەبەن  ۰
برتراند رەسل وا پێناسەی زیرەکی دە کات کە مۆتیڤی حەزوو ئارەزوویە لە  زانین  ۰ بۆیە ئامانجی پەروەردە  ڕاهێنانە لەسەر زیرەکی ۰  لەسەر دەمی کە نیسەدا تەنها گرنگی بە فەزیلەت دەدرا بە بێ ئەوەی بیر لەوە بکرێتەوە کە زیرەکی سودێکی زیاتر دەبەخشێت بەخەڵک لە چاو فەزیلەت  ۰   خەڵک فێری ئەوە دەکرا لەوشتانە دورکەوێتەوە کە لەدیدی کەنیسەوە  تاوانن  ۰ زیرەکی حەزکردنە لەزانین بە بێ هیچ پاڵنەرێک جگە لە ئارەزووی زانین ۰  بە بڕوای رە سل پیاوە گەورە دینیەکان ناتوانن فێربن   چونکە نەریتە فیکرییەکانیان  بونەتە بەستەڵەک و ناتوێنەوە  بۆیە ئەمانە بەنەزان دادەنرێن   ۰ ناتوانن بڕوا بە زانست بهێنن  ۰   زیرەکی بەرلەهەر شت بڕوابونە بەزانست و زانیاری بە بێ زانیاریش زیرەکی بەرهەم نایەت  ۰ حەزی ئارەزوو بۆزانین کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر هۆشمەندی  ۰  هۆشمەندی لە ڕێگەی زیرەکییەکەوە بەدی دێت کە پاڵنەرەکەی گەیشتنتە بە و راستیانەی کە سود ی گشتیان هەیە   ۰  ئارەزوی زانین بۆ سودی کەسی زیرەکی نییە  ، یان هەر هێندەی زیرەکی پشیلەیە بۆ دەستکەوتنی بۆ دەستکەوتنی خۆراک ، دە بێت ئارەزووی زانین هاو ئاهەنگ بێت لە گەڵ پەروەردەیەکی عەقڵانی  ۰ بۆیە لای رە سل لێکۆڵینەوە لە مەسەلە گشتیەکان زیرەکی زیاتری پێویستە  ۰ چەندە ئاستی بەدواداچون گشتگیربێت هێندە زیاتر پێویستی بەزیرەکییە  ۰  ئارەزووی زانین و بەدواداچونی  هۆکارەکانی وێرانبونی وڵات زیرەکییە ،  هاوکات هەستی ئەرێنی بۆ روبەڕوبونەوەی کێشە و گرفتەکانی وڵا ت  زیرەکییە  ۰  بۆیە بە بروای راسڵ بە بێ زیرەکی ناگەینە تازەگەری و ئامانج ی سەرەکی پە روەردەش بریتییە لە بونیاد نانی زیرەکی ۰ شێوازی کۆن لە پەروەردەدا لەگەڵ زیرەکی کۆک نییە لەشێوازی پەروەردەی مۆ دێرندا تاک راکانی گەوجانەنین و خاوەن ئەقڵێکی ئازادە و دورە لە عەقڵی مێگەلی  ۰  دنیای مۆدێرن دونیای مرۆڤە زیرەکەکانە   لەبەر ئەوە کومەڵگایەکی مۆدێرن بە پەروەردەی کۆن نایەتەدی ۰ ئەر کی مامۆستا کردنەوەی بیری ناو مێشکی قوتابییە نەک پێدانی زانیاری     بەتەنیا   :  چونکە بەبروای راسل حەزوو ئارەزویەکی رووت لە پێدانی زانیاری بەقوتابیان واتای ئەوە یە راهێنەران هیچ گرنگییەکیان دانەناوە بۆزیرەکی  ۰ دەبێت پەروەردە تاکێک بەر هەم بێنێت کراوە بێت و لە سەر بیرۆکە کۆنەکان نەژیت و پشت بەستو بە توانا عەقڵییەکانی خۆی بێت و دور بێت لەتەسلیمبون و سەر سامبون بە پیاوانی دینی چەوسێنەر  ،  دەبێت خاوەنی ئەقڵێکی ئازاد بەرهەم بهێنین ۰  زیرەکی قبوڵکردنی دونیایە وەک ئەوەی کەهەیە ماند و بونێکی هۆشیارانە لەژیاندا باشترە لە تێگەیشتنی ئاسودەیی هێنەری نەزانانە وەک تێگەیشتنە دینیەکان  .  شێوازی کۆن لە پەروەردەدا مرۆڤێک دروستدە کات کە ناتوانێت  عەقڵانی بێت و لەدونیای واقیع نزیک بێتەوە بۆیە دونیا بینییەکی پشتڕاستنەکراوەی هەیە و لە سەر بنەمای مێنتالێتی ئاینەکان هەڵسەنگاندن بو دەورو بەر دەکات ۰  زیرەکی دور لەیەقینە و بریتییە لە گەران بەدوای وڵامەکان لەسەر بنەمایەکی عەقڵانی و لە پێناو سودی گشتی   و زانین نەک لە پێناو هەستەکان  یان شه ری ئایدیۆ لۆجی  ۰   مرۆڤی زیرەک ناترسێت و بەسەر ترسی ناعەقڵانیدا زاڵدەبێت   ۰ بۆیە بەبڕوای راسڵ زیرەکە کان نەترسن و نوێخوازن  ۰ دونیایەکی باشیش نایەتەکایەوە لەسەر دەستی ئەوانە نەبێت کەناترسن  ۰
زیرەکی ئاماژەیە بە گەیشتن بەزانین.ئەوکاتەی حەزوو ئارەزوو بۆزانین دەمرێت زیرەکیش دەمرێ  ۰
بەڵام ئەرەزووی زانین تەنیا کاتێک زیرەکییە کە پشت بە پەروەردەیەکی عەقڵانی ببەستێت بە پێچەوانەوە ئەرەزووی زانین خزمەت بە نەزانی دەکات  ۰  نمونە توێژەرێک بەزیرەک دانانرێت لەبەر ئەوەی توێژینەوەیەک دەکات   بەڵکو لەبەر ئەوەی زیرەکانە توێژینەوە دەکات بەزیرەک دادەنرێت واتا لە توێژینەوەکەدا هیچ پاڵنەرێکی کەسی و ئایدیۆلۆژی  نیە ،  بەڵکو پاڵنەر ەکەی زانین و حەزکردن لە زانینە  ۰
"مڵوموشی پشیلەیەک لە ژورێکدا وەک پشکنینی توێژەرێکی زانستی نییە   ،  کە  تویژەرلە پشکنینەکەدا هیچ غەریزەیەکی کەسی لانییە" بۆیە ئەوانەی کە  بشکنین و بەدواداچون دەکەن بو سەلماندن و خۆرازیکردن یاخود بۆ پاساو هێنانەوە بۆ یەقینە پێشوەختەکان ناگەنە راستیەکان بەڵکو راستیەکان دادەپۆشن ئە مانە زیرەک نین  ؛  بەڵکو دژی زیرەکیشن ۰  
مەحمود عەبدوڵڵا
سەرچاوە
دەربارەی پەروەردەکردن - برتراند ڕەسڵ
وەرگێڕانی -  جیهاد محەمەد

04/08/2019 16:20:39 | 270 | Print Friendly and PDF