بابەتی زیاتر


کابینەی نۆیەم و موتەسەریفی (قودسی)کوردستان
08/20/2019 17:42:07
کا مه‌ ن ئه‌ و به‌ ربه‌ ستا نه‌ی رووبه‌ رووی حکومه‌تی تازه‌ی هه رێم ئه‌ بنه‌ وه‌ ؟
08/04/2019 18:23:20
پەرلەمان و دەستبەكاربوونی كابینەی نوێی حكومەت
07/09/2019 14:41:21
شەڕی ئێستای پەکەکە و ئاکەپە
07/07/2019 19:36:26
ئەوانەی زەمینەی ھێرشی تورکیا و پارتی بۆ سەر گەرێلاکان خۆشدەکەن، لێخۆشبوونیان نیە.
07/04/2019 09:34:25

چوار نیشانەی مۆڕاڵی بەرز لەدیدی رەسڵ - ەوە

مەحمود عەبدوڵا
مەحمود عەبدوڵا


بەشی یەکە م
ئازایی
نەترسان ئازایەتییە ۰ بەڵام نەک نەترسانی ڕووت بەڵکو چۆنیەتی زاڵبون بەسەر ترسەکانماندا بەتایبەتیش ترسی بەرجەستە نەبو و ناعەقڵانی۰
بە بڕوای "برتراند رەسڵ" ترسی ناعەقڵانی دەورێکی گرنگی لەژیانی سۆزداری خەڵکدا هەیە ، ئەوەش نیشانەی نەخۆشی دەرونییە۰ بۆیە زاڵبون بەسەر ترسی ناعەقڵانی و نابەر جەستە ئازاییە  ۰  رەسڵ پێی وایە ترس وەک نەخۆشی بۆمناڵان دەگوازرێتەوە  ، لە ڕێگەی سرووشە وە  ،  تەنانەت ئەگەر دایکان ئەوترسە دەریش نەبڕن  ! گرنگترین کار بۆ زاڵبون بەسەر ترس لەمناڵاندا وازهێنانە لەوەی پیاوان وەک لاوازو ترسنۆک سەیری دایکان بکەن   ،چونکە بەبڕوای راسل ئەوە کارێکە زیانەکانی وێناناکرێت ۰ هەندێێک فاکتەر هەن وەک نەرمی و کارامەیی لەکاتە مەترسیەکاندا هەروە ها تەندروستی و زیندوویی هۆکارن بۆ ئازایی۰ بەڵام هۆکاری هەرە گرنگ بریتییە لە ئازایەتی گشتگیر واتا تێکەڵەیەک لە ڕاگرتنی شکۆی خود و شکۆی کەسانی تر"۰چونکە بە بروای رەسڵ ئەوانەی کە خۆیان وەک پنتێکی بچوک دەبینن و هەمیشە بۆ ڕێزگرتن و سەرسامبون بەکەسانیتر ڕێزگرتنی خود دەکوژن ئەوانە هیچ ئازایەتییەکیان نییە و هەمیشە خەریکی ما مه ۹ه مه یی و لاساییکردنەوەن و مرۆڤی نوشتاوەن۰ دەبێت قبوڵکردنی فەرماندان لە پێناو خۆمان دابێت۰واتا گوێڕایەڵی لەسەر بنەمای سودی گشتی بێت نەک لە پێناو کەسێک دەبێت ئێمە گوێ لەفەرمانەکان بگرین وەک فەرمانی سەرۆکی تیپێک کە دەمانەوێ یاریەکە ببەینەوە ۰ واتا مه به سته كه بؤ خومان بێت.بەڵام کەسانێک کە لەبەر سەرسامبون و خۆکەمگرتن دەنوشتێنەوە ترسنۆکن۰ لەدیدی برتراند راسڵەوە ئازا یه تیی باڵا بریتییه له وه ی ژیان وەها دەبیندرێت کە گشتیی نەک کەسی ،لەبەر ئەوە ئەوانەی بازنەی بایەخدانی خۆیان سنوردار دەکەن ترسنۆکن و لەمردن ئەترسن چونکە هەموو هیوا و مەبەستێک لەخۆیاندا کورت دەکەنەوە بۆیە هەمیشەش ئەوترسنۆکانە پەنا دەبە نە بەر سزادان و سەرکوتکردن۰بەڵام مرۆڤی ئازا بازنەی بایەخدانەکانی فراوان دەکات و لەمردن ناترسێت ئەوبەهایەش پێویستی بە زیرەکی و ئازایەتی غەریزی هەیە ۰ لەدیدی راسڵ ئەوانەی نارەزایەتی سەرکوت دەکەن و ئەوانەی غەریزە سروشتیەکان سەرکوت دەکەن ترسنۆکن وەک دیکتاتۆرو دینیەکان کە هەمیشە ویستی خۆیان دەسە پێنن کەواتا مرۆڤی ئازا ئازاد و سەربەخۆ و دیموکرات و هاوکارە بۆ باشکردنی دۆخی کەسانیتر ۰

مەحمود عەبدوڵڵا
سەرچاوە
دەربارەی پەروەردە کردن
بێرتراند رەسڵ
و۰جیهاد محمەد

04/05/2019 20:11:18 | 200 | Print Friendly and PDF