بابەتی زیاتر


کابینەی نۆیەم و موتەسەریفی (قودسی)کوردستان
08/20/2019 17:42:07
کا مه‌ ن ئه‌ و به‌ ربه‌ ستا نه‌ی رووبه‌ رووی حکومه‌تی تازه‌ی هه رێم ئه‌ بنه‌ وه‌ ؟
08/04/2019 18:23:20
پەرلەمان و دەستبەكاربوونی كابینەی نوێی حكومەت
07/09/2019 14:41:21
شەڕی ئێستای پەکەکە و ئاکەپە
07/07/2019 19:36:26
ئەوانەی زەمینەی ھێرشی تورکیا و پارتی بۆ سەر گەرێلاکان خۆشدەکەن، لێخۆشبوونیان نیە.
07/04/2019 09:34:25

لە دایکبوونی مرۆڤێکی گەورە

د. فایق گوڵپی
د. فایق گوڵپی


٤-٤-١٩٤٩ رۆژی لە دایکبوونی ئەو مرۆڤەیە کە کاریگەیەکی گەورەی لەسەر هزرو سیاسەتی کۆمەڵگای کوردستان بەجێهێشتووە،رۆژی لە دایک بوونی ئەو مرۆڤەیە کە لە پێناو ماف و ئازادی گەلەکەیدا، بیست ساڵە لە زیندانی تاکەکەسیدا ژیان بەسەر دەبات. ئەگەرچی ئەو مرۆڤە لە روی فیزیکییەوە لە خەڵک دابڕاوە،بەڵام بە روح و بیرکردنەوە، لەگەڵ خەڵکدا دەژیت و خەڵک لە گەڵیدا دەژیت،دوژمنانی گەلی کورد ویستیان بە زیندانیکردن، لە گەلی کوردی داببڕن،بەڵام ئەو لە زینداندا درێژەی بە شۆڕشەکەی دا، نەک هەر گەلی کوردی لەگەڵ خۆی هێشتەوە،بە تێروانینە نوێکانی،گەلانی تریشی خستە ژێرکاریگەری خۆیەوە.
کاتێک کە لە ژووری تاکەکەسی ئیمرالیان توندکرد، وتی :
مرۆڤە گەورەکان و پێغەمبەرەکان لە تەنهاییدا داهێناین کردووە و خزمەتی مرۆڤایەتیان کردووە،منیش سوود لەم تەنهاییەی زیندانی ئیمرالی وەردەگرم و پارادیگما نوێکەمی (کۆنفیدراڵی دیموکراتی) پیدەنووسمەوە .
عەبدوڵلا ئوج ئالان لە یەک کاتدا بیرمەند و سیاسەتمەدار و سەرکردەی بلیمەتی گەلی کورد و پێکهاتە چەوساوەکانە،پێش ئەوەی دەست بە خەباتی سیاسی و چەکداری بکات،بروای بە چەمکی سیانی (پەروەردە،رێکخستن، چالاکی) هێناوە،لەو باوەردایە بە بێ پەروەردە،رێکخستن هەڕەمەکی و شلوق دەبێت،بە رێکخستنی هەڕەمەکی و شلوقیش چالاکی سەرکەوتو نابێت و ئامانج ناپێکێت.بۆیە پێش پێکهێنانی رێکخستن،مێژو و هزری کۆمەلگای مرۆڤایەتی خوێندەوە،بە گوێرەی تایبەتمەندیەکانی کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەراست،بۆ چارەسەری کێشەی کورد و کێشەی گەلان وپێکهاتە چەوساوەکانی تر،پارادیگمایەکی نوێی داهێنا و خۆی و هەڤاڵەکانی پێ پەروەردەکرد.بەو پارادیگما نوێیە رێکخستنێکی نوێی درووستکرد،لە شێوە و ناوەرۆکدا لە رێکخستنەکانی تر جیاواز بوو.دوای ئەوە چالاکی دەستپیکرد،چالاکیەکانی هەمەجۆر و کاریگەربوون،تەنها جێی سەرنجی گەلی کورد نین،جێی سەرنجی گەلانی تری جیهانن.
سیستەمی سیاسی ئوجئالان،سیستەمی سەرمایەداری لیبراڵ و چەپی کلاسیک و ئیسلامی سیاسی تێپەراند،لە چوارچیوەی سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتیدا،یەکسانی نەتەوەیی و یەکسانی رەگەزی و یەکسانی ئاین و ئاینزاکان و هاوسەنگی ژینگەیی بە کۆڵەکەکانی پارادیگما نوییەکەی دەستنیشانکرد.
خەباتی گەریلایی وخەباتی سەرشەقام وخەباتی ناو زیندان و کاری دبلۆماسی پێکەوە گرێدا،حزبی لە حوکمرانی دوورخستەوە،سەرکردایەتی سیاسی بە کۆمەڵی( ژن و پیاو) بۆ بەڕێوەبردنی حزب و دام و دەزگاکانی حوکمڕانی داهێنا،دەستاودەستکردنی دەسەلاتی لە تاریکی رۆژهەلاتی ناوەراستدا وەک مۆم داگیرساند.
ئەو کەسانەی دەستی پەروەردەی هزری و سیاسی و رێکخستنی ئوجئالانیان گەیشتبێتێ،دەسەلاتپەرستی و پارەپەرستی و پیلانگێری لە ناخیاندا کوژاوەتەوە و بوونەتە مرۆڤێک ئاسایی و لە کڵتوری سیستەمە کلاسیکەکان دوورکەوتونەتەوە.ئەو کەسانەی لە هزر و پەروەردەی ئوجئالان تێگەیشتبن،هزری دەمارگیری حزبی و نەتەوەپەرستی و رەگەزگەرایی و جیاوای چینایەیتیان تیداکوژاوەتەوە، وەک مرۆڤیکی سوسیالیست و دیموکرات هەڵسوکەوت دەکەن و بڕیار دەدەن.
نوێترین چالاکی قوتابیەکانی ئوجئالان کە بۆ ئازادکردنی رێبەرەکەیان ئەنجامی دەدەن،وەک درێژەدان بە چەمکی ئەخلاقی (بەبی سەرۆک ژیان نابێت)،مانگرتن لە خواردنی بێ سنورە.ماوەی سێ مانگێکە ئەو جۆرە خەباتە بە دەستپێشخەری لەیلا گۆڤەن، ئەندامی پەرلەمانی تورکیا،لە ناو زیندان و لە دەرەوەی زیندان دەستیپێکردووە،تا ئەمرٶ چوار کەس لە مانگرەکان شەهید بوون.ئەم جۆرە خەبات و تێکۆشانە خۆبەختکەرە،نەک هەر لەم سەردەمەدا، لە رابوردووشدا نەبووە، داهێنانێکی نوێیە، خەباتی مەدەنییە بە رووی سیستەمی بی ئەخلاق و بەرژەوەندی خوازی دژە ئازادیەدا کە جیهان بەڕیوەدەبات.
فایق گوڵپی
٤-٤-٢٠١٩

04/04/2019 11:04:31 | 146 | Print Friendly and PDF