بابەتی زیاتر


چارەسەری نوێ بۆ نەخۆشی ریخۆڵەکوێرە
04/20/2019 13:16:48
نەشتەرگەری فتق بە ئامێری هەناوبینی بکە
04/01/2019 15:46:25
چۆن نەخۆشی قەڵەوی چارەسەر بکەین؟
02/08/2019 17:44:04
هەورکردنی پەنکریاس
08/14/2018 18:16:35
دیسانەوە لە بارەی جەستەوە
08/13/2017 18:08:30

نەشتەرگەری فتق بە ئامێری هەناوبینی بکە


نەشتەرگەری فتق بە ئامێری هەناوبینی،رێگەیەکی نوێ و سەرکەوتووی چارەسەری نەخۆشی فتقە،لە چاو نەشتەرگەری کۆندا،ئەم باشیانەی هەیە.
١.ئەگەری هەوکردنی برینی نەشتەرگەریەکە زۆر کەمە.
٢.کاریگەری خراپی نەشتەرگەری لەسەر جەستەی نەخۆش،وەک خوێنبەربون و بەرزبونەوە و نزمبوونەوەی فشاری خوێن و هیتر،زۆر کەمە.
٣.لە کاتی نەشتەرگەیدا پزیشک ناوسکی نەخۆشەکە دەبینێت،ئەگەر نەخۆشەکە دووچاری نەخۆشی تر بوبێت،ئەو نەخۆشیەش دەستنیشان دەکرێت و چارەسەر دەکرێت.
٤.دەتوانیت بە یەک نەشتەرگەری چەند جۆرێک لە نەخۆشی فتق چارەسەر بکەیت.
٥.دەتوانیت بە یەک نەشتەرگەری(سێ کونی بچووک) فتقی لای راست و فتقی لای چەپ نەشتەرگری بکەیت.
٦.باشترین نەشتەرگەرییە بۆ فتقی گەڕاوە (فتقی دووبارەبووەوە).
٧.دوای نەشتەرگەری،نەخۆش هەست بە ئازاری کەم دەکات،ئازارەکەی سووک و کورتخایەنە.
٨.نەخۆش زوو دەگەڕیتەوە بۆ سەر کار، دوای ٣-٤ رۆژ دەتوانێت بچیتەوە سەر کار و چالاکییە ئاسییەکانی ئەنجام بدات،لە نەشتەرگەری کۆندا دوای ٣-٤ هەفتە ئنجا دەتوانێت بگەڕیتەوە سەر کار.
٩.لە کاتی نەشتەرگەریدا ئەگەری برینداربوونی جۆگەلەی سپێرم و دەمارەکانی هێلکە زۆر کەمە.
١٠.هەڵئاوسان و گرێکردن و دروستبونی ئاوی دەوروبەری هێلکە زۆر کەمە،لە ئاستێکی نزمدایە.
دکتور فایق گوڵپی
پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و کۆئەندامی هەرس
١-٤-٢٠١٩
سلێمانی

04/01/2019 15:46:25 | 168 | Print Friendly and PDF