بابەتی زیاتر


ئه‌ردۆغان به‌پشتیوانی كێ واده‌كات ؟
08/20/2019 17:37:43
کاتی جێبەجێکردنی بڕیارەکانە دژی تورکیا
08/05/2019 18:01:05
بغداد وەک دوا دەرفەت
07/30/2019 21:50:47
دیسانەوە سندوقی باندۆرای كەركوك
07/14/2019 11:52:05
خەمی مورسی
06/18/2019 18:45:39

ڕاپۆرتەکەی مولەر

بورهان شێخ ڕەوف
بورهان شێخ ڕەوف


بورھان شێخ ڕەئوف
دواجار دوای بیست و دوو مانگ لێکۆڵینەوەو کنەی ورد لە سەر دۆسی یەی  ئەگەری دەستوەردانی ڕوسیا لە ھەڵبژاردانە سەرۆکایەتیەکەی ئەمریکا کە تێیدا  دۆناڵد ترەمپ ھەڵبژێرا بە سەرۆکی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٦ , ئەو دۆسی یە پەیوەندی بە سەرۆک ترەمپ و کەسە نزیکەکانی یەوە ھەبوو .
ڕۆبەرت مولەر ئەو لێکۆڵەرەوە دادیە ی کە دەستنیشانکرابوو بۆ لێکۆڵینەوە لەو دۆسی یە ھەستیارو ئاڵۆزە  لە کۆتاییدا  ئێوارەی ھەینی ڕۆژی ٢٢/ئازاری ٢٠١٩ ڕاپۆرتەکەی پێشکەش کرد بە بێ ئەوەی ھیچ ئاماژەیەک  بە ناوەڕۆکەکەی یان ھەواڵێک ئاشکرا بکات کا ئایا سەرۆک ترەمپ و تیمەکەی تێوەگلاون بەو تۆمەت و دەنگۆیانەی کە لە میدیاو ناوەندەکانی تری بڕیاردا ڕووبەڕوویان کراوەتەوە لە کاتێکدا ئەگەر ئاماژەی ئەوەی تێدا بێت کە سەرۆک ترەمپ تێوەگلاوەو ئاگاداری ئەو بابەتەیە ئەوە دەرگایەکی گەورە دەکاتەوە بۆ لێپرسینەوە و سزادانی ترەمپ لە لایەن ڕکابەرەکانی یەوە بەتایبەتی پارتی دیموکراتەکان .
ئەمریکا لەبارودۆخێکی ھەستیار و چاوەڕوانییەکی پڕ دڵەڕاوکێ و  بە وردییەوە دەگوزەرێنێت کە لە کاتەکانی داھاتوودا ( ولیام بار)  وەزیری دادی ئەمریکا  پوختەیەکی ڕاپۆرتەکەی مولەر بخاتە بەردەستی کۆنگریسی ئەمریکا سەبارەت بە دەستوەردانی ڕووسەکان ھەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ئەمریکادا لە ٢٠١٦, ھەرچەندە ڕوون و ئاشکرا نیە تا ئێستا بار تەواو ی ڕاپۆرتەکە بڵاو دەکاتەوە ھەروەگو دیموکراتەکان و ھەموو گەلی ئەمریکا دەخوازن یان ھەر پوختەیەک و کورتەیەکی بەش بەشی لێ بڵاو دەکەنەوە ھەروەکو ھەندێک سەرچاوەی میدیایی باسی دەکەن .
بەڵێ ھەروەکو وتەبێژی تیمی لێکۆڵینەوەکەی مولەر ڕایگەیاند کە ئەرک و کارەکانی ئەوان تاچەند ڕۆژێکی کەمی دی کۆتایی دێت و چەند کەسێکی کەم لە کارمەندەکان دەمێننەوە تاوەکو  ئاسانکاری بکەن بۆ کۆتایی ھێننانی پرۆسیسەکانی نووسینگەی ڵێکۆڵەرەکە.
کێشەو ململانێ ی دوای ڕاپۆرتەکە
 پێدەچێت کێشەو ململانێ ی گەورە دوای  تەواو بوونی ڕاپۆرتەکەی دادوەر مولەرە کە دیموکراەتەکان دەخوازن دەست بەجێ بو بکرێتەوەو بوار نەدەن ترەمپ و یاریدەدەرەکانی بیبینن ,ھەروەکو سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا نانسی بیلوسی و سەرۆکی سەرۆکی کەمینە لە ئەنجومەنی پیران جاک شۆمەر لە بەیانێکی ھاوبەشدا خوازیار بوون و پێداگیریان کرد کە پێویستە  کە داواکاری گشتی  ئەمریکا  سەرلەبەری ڕاپۆرتەکە بڵاوبکاتەوەو ھەموو دۆکۆمینتەکان و ھەموو ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەو کە گەیووەتە دەست کۆنگریس , ھەروەھا داوایانکردووە لە بار کە داواکاری گشتیە کە ئەو دۆکۆمینت و زانیاریانە ڕادەستی سەرۆک ترەمپ و ھیچ کام لە یاریدەدەرەکانی نەکات و ھەروەھا پێویستە لە سەر کۆشکی سپی ھیچ دەستوەردانێک لە و دۆسی یەدا نەکات  دەستوەردان لە بڕیارەکاندا نەکات .
ئەگەر خاڵێکی لاواز ھەبێت لە ڕاپۆرتەکەی مولەر ئەوەیە کە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ وەکو کەسی یەکەمی خاوەن پەیوەندی بەو دۆسی یە  بانگھێشتی بەردەم تیمی لێکۆڵینەوە نەکرا تا ڕاستەوخۆ ئیفادەو وتەکانی وەربگیرێت بەڵکو پارێزەرەکانی سەرۆک ترەمپ دوای چەندین مانگ قایل بوون بەوەیکە سەرۆک بە نووسین وەڵامی پرسیارەکانی مولەر بداتەوە لەم ھەمانکاتدا مولەریش وتوویەتی کە داوامان لە سەرۆک نەکردووە ئامادەی بەردوم تیمی لێکۆڵینەوە بێت , بەڵام لە لایەکی ترەو ەو لە پشت پەردەو کەوالیسەوە ھەواڵەکان باس لەوەدەکەن کە مۆلەر لە ژێر فشاری توندا بووە بۆ ئەوەی ئەو کارەنەکات بەڵام پێدەچێت لە داھاتوودا دادگای باڵا ئەگەر پێویست بکات ئەو ھەنگاوە بنێت .
لە کۆتاییدا ھەرچەندە تا کۆتایی ڕاپۆرتەکەی مولەر سەرۆک ترەمپ جۆرێک لە بێدەنگی ھەڵبژاردبوو بەڵام ڕۆژی پێنج شەمەی ڕابردوو سەرۆک ترەمپ لە ئاھەنگێکدا لە بەردەم لایەنگرانی دا لە شاری گراند رابیدز لە ولایەتی میشیگان ڕیگەیاند ئەو تەمە ڕەویە کە نەیارەکانمان لەسەر من و ئیدارەکەم دروستیان کرددبوو , ھەروەھا وتی دوای سێ ساڵ درۆ و بوختان و سووکایەتی ئەو خەیاڵ و بوختانانە تەواو بوون  کە ئامانجیان بێ نرخ کردنی سەرکەوتنە مەزنەکەمان بوو لە ھەڵبژاردندا .
ماوتەوە بڵێین کە ڕاپۆرتەکەی مۆلەر باس لەوەدەکاتکە ھیچ ھەماھەنگی و دەستوەردانێک نەبووە لە نێوان ڕوسیا و تیمی بانگەشەی سەرۆک ترەمپ بە گویچرەی میدیاکان ھەرچەندە بە فەرمی جارێ ھیچ ڕانەگەیەنراوە .

04/01/2019 10:58:50 | 140 | Print Friendly and PDF