بابەتی زیاتر


ئه‌ردۆغان به‌پشتیوانی كێ واده‌كات ؟
08/20/2019 17:37:43
کاتی جێبەجێکردنی بڕیارەکانە دژی تورکیا
08/05/2019 18:01:05
بغداد وەک دوا دەرفەت
07/30/2019 21:50:47
دیسانەوە سندوقی باندۆرای كەركوك
07/14/2019 11:52:05
خەمی مورسی
06/18/2019 18:45:39

پەیوەندی نێوان ھەرێم و بەغدا، ئەگەری گەڕانەوە بۆ پاشەکەوتی مووچە

سالار مەحمود
سالار مەحمود


سالار مەحمود
پاش ھەوڵێکی زۆری تیمی کوردستان لە عیراق بەگشتی و فراکسیۆنە کوردستانیەکان لەپەرلەمان، توانرا شایستە دارایەکانی ھەرێم بچەسپێنرێ.
بەم جۆرەش سەرەتا باشەکانی دەرکەوت و ھەرێم بەھاتنی بودجە لە عیراقەوە توانی پاشەکەوت ھەڵبگرێ.
پرسیارە گرنگەکە ئەمەیە ئایا حکومەتی کوردستان پابەند دەبێ بە بڕگەکانی تری یاساکەوە کە ناردنی نەوتی رۆژانەیە لە رێگەی سۆمۆوە؟ ئەگەر پابەند نەبێ ئەوا دژی ھەوڵی تیمی کوردستان لە عیراق و دژی خواستی موچەخۆرانی ھەرێمە یان نا؟.
کێشەی نەوت و مووچە لەیەکتر دابڕاو نییە، راستە لە یاسای بودجەدا بە خاڵ جیاکراوەتەوە،  بەڵام پێکەوە گرێدراون و یەک سیاسەت و یەک پاکێجە.
راستە ھەرێمو خەڵکەکەی شایستەیە بودجەو مووچە ومافە زەوتکراوەکانی تری بدرێتێ. بەڵام نەناردنی ۲٥٠ ھەزار بەرمیلی نەوت  بیانووەکەی چیەو لەپێناو چییە؟ بەکوردی و بەکورتی نابێ بەرژەوەندی لاوەکی و شاراوە بخرێتە پێش بەرژەوەندی گشتی و بەرژەوەندی ئاشکراوە.
لایەنەکانی بەشدار لە حکومەت دەبێ تەحەموولی ئەم مەسئولیەتە بکەن. بەشداری لە حکومەتی ھەرێم تەنیا پۆست نییە، بڕیارو ھەڵوێستی ھاوبەشە.
لەئەگەری گەڕانەوە بۆ پاشەکەوتی مووچە کێ بەرپرس دەبێ؟
کێ بڕیار لە پابەندبوون بە یاسای بودجەو پابەند نەبووەوە دەدا لەناو حکومەتی ھەرێم؟
جەدوای ھەریەکەیان لە رووی ئابوری و سیاسیەوە چی دەبێ؟
ئاساییتر بونەوەی پەیوەندی ھەردوولا کاریگەری لەسەر زۆر مەسەلەی تر دەبێ لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و ناوچە کوردستانیەکان و پێگەی کوردستان لە زۆر ناوەند بەھێز دەکات، پێچەوانەکەشی بە جۆرێکی تر دەکەوێتەوە.
ناکرێ بە لۆژیکی( بەشی خۆم بۆ خۆم و بەشی تۆش دەخۆم) مامەڵە بکرێ، شەفافبوون لە ھات و خەرجی لەعیراق و کوردستان یارمەتیدەرە بۆ مسۆگەریەکی زیاتری قوتی خەڵک.
لەبەر ئەم راستیە دەبێ بە زوویی کار بکرێ نەک ھەرێم نەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پاشەکەوتی مووچەو، قەیرانی پێدانی مووچە نەھێڵرێ. پێویستە لە کوردستانەوە سیاسەتێک پەیڕەو بکرێ قۆناغ قۆناغ قەرزە پاشەکەوتکراوەکانی فەرمانبەران بدرێتەوە.

03/25/2019 19:25:29 | 206 | Print Friendly and PDF