بابەتی زیاتر


کابینەی نۆیەم و موتەسەریفی (قودسی)کوردستان
08/20/2019 17:42:07
کا مه‌ ن ئه‌ و به‌ ربه‌ ستا نه‌ی رووبه‌ رووی حکومه‌تی تازه‌ی هه رێم ئه‌ بنه‌ وه‌ ؟
08/04/2019 18:23:20
پەرلەمان و دەستبەكاربوونی كابینەی نوێی حكومەت
07/09/2019 14:41:21
شەڕی ئێستای پەکەکە و ئاکەپە
07/07/2019 19:36:26
ئەوانەی زەمینەی ھێرشی تورکیا و پارتی بۆ سەر گەرێلاکان خۆشدەکەن، لێخۆشبوونیان نیە.
07/04/2019 09:34:25

یەکێتی دەتوانێت بارە لارەکە ڕاست بکاتەوە؟

ئارام هادی
ئارام هادی


ئارام ھادی

*لەئێستادا دۆخی (سیاسی. کۆمەڵایەتی. ئابوری. دیموکراسی. ھاوکات بنەچەی سیستەمی حوکمڕانی ھەرێمی کوردستان) لە لێڵی یەوە ھەنگاو بەرە و تاریکی دەنێت کە ئەو سەری بۆ پارتی ڕوونەو بۆ خەڵک متبون، سەرباری تێبینیەکان لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردن ئاساییە پارتی ٤٥کورسی ھەبێت بەڵام ئاسایی نیە کۆی گشتی جومگە ئەساسی و ھەستیارەکانی ھەرێم کۆنترۆڵ بکات، ناکرێت سەرۆکایەتیەکانی (ھەرێم و حکومەت و ئەنجومەنی ئاسایش و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان)ی بەدەست بێت کەئەمەی کۆتاییان بەھۆی نەوت و غازەوە چارەنوسی  نزیکەی ٨٥%داھاتی وڵاتی لەبەردەستە، لەلایەکیتریشەوە بە دوو بازگەی تۆکمە پەرلەمانیشی خستۆتە ژێر عەباکەی خۆیەوە یەکەم لە لیژنەی یاساییدا کە ھیچ پرۆژەیەک ناچێتە پەرلەمان تا دەنگی زۆرینەی لیژنەی یاسایی لەسەرنەدرێت کەلە یانزدە ئەندام پێکدێت، شەشیانی بۆخۆی پچڕیوە چواریان پارتی و دوانیشیان نزیکەکانیەتی، دوومیشیان جێگر و سکرتێری پەرلەمانە کە یەکەمیان پارتی و  دووەمیشیان نمایندەی سیاسەتی پارتی دەکات، کەوابێت ھەرکەسێک سەرۆکی پەرلەمان وەربگرێت بەم حاڵەی ئێستاوە جگە لە پڕکردنەوەی پۆستەکە تەنانەت توانای گۆڕینی مێزەکەی بەردەمی نابێت، چجای ئەوەی یاسا دەربکات!!.

*بەم جۆرەی ئێستا چوارساڵی داھاتوو ھەنگاوەکان خێراترئەبن بۆ بنیاتنانی سیستەمی حوکمڕانی ھەرێم ھاوشێوەی سوڵتانەکانی عوسمانی، کەپشکێکی بەر بزوتنەوەی گۆڕان دەکەوێت بەو رێککەوتنەی لەکاردانەوەی سەرنەگرتنی ڕێککەوتنی دەباشانی نێوان خۆی و یەکێتی لەگەڵ پارتی کردی!!.


*ڕێگاکانی بەردەم یەکێتی

١. یەکێتی گەر دەتوانێت دەستەبەری وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ھەرێم بکات دواتر لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان، بەشێک لە وەزارەتە گرنگەکان وەربگرن، بەمەش وادەکەن ھەندێک بەربەستی کۆنکرێتی لەبەردەم ھەنگاوەکانی پارتی دابنێن ئەوە کارێکی باشە.

٢. یا بەو یاسایەی لە ٢٠١٥دەرگای پەرلەمان داخرا و وەزیرەکانی گۆڕان بە تەلەفونێک نێردرانەوە بۆماڵەوە، گەر یەکێتی توانای ھەیە بە ھەمان یاسا و بەڕێککەوتن لەگەڵ پارتی و بزوتنەوەی گۆڕان سکرتێر و جێگری پەرلەمان بگۆڕێت و لیژنەی یاسایی پەرلەمان ھەڵوەشێنێتەوە و چوار ئەندامەکەی پارتی لە لیژنەکەدا بکات بە سێ و یەکگرتوی ئیسلامیش ئەندامێکی بۆ دانرێت ئەمەش ھەرباشە، لەم کاتەشدا پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بۆ یەکێتی بێت دەتوانێت پارسەنگی ھێز ڕابگرێت.

٣. لەئەگەری سەرنەگرتنی ئەو دوو خاڵەدا پێویستە یەکێتی لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی بەپەلە کار لەسەر لاوازکردنی ھەولێر وەک ناوەندی ھەرێم و پەرەپێدانی (لامەکەزی ئیداری) بۆ پارێزگاکان بکەن، بەجۆرێک ھەر پارێزگایەک لە ھەرێمی کوردستان خاوەن حکومەتی خۆی بێت و ھەر پارێزگایەکیش خاوەن بڕیاری خۆی بێت بەبێ گەڕانەوە بۆ ھەولێر، لەم حاڵەتەشدا دەکرێت تەنھا لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانیەکاندا ھەماھەنگی لەگەڵ ھەولێربکەن.

*دواجار دەبێت ھەموو حزبەکانی ھەرێم بە کەمە نەتەوایەتیەکان و بەوانەشەوە کە   لە دەسەڵات یا ئۆپۆزسیۆنن ئەوە لەبەرچاوبگرن بەپێی ئەو داتایانەی کە ھەیە بە ھەموویان %٥٢ی دەنگی دەنگدەرانی ھەرێمیان ھێناوە، واتە %٤٨ی خەڵک باوەڕی بە ھیچتان نیە و کۆی گشتی سیستەمی حوکمڕانی ھەرێم ڕەد دەکەنەوە، کەوابێت بۆ نوێکردنەوە و تەندروستکردنەوەی سیستەمی حوکمرانی ھەرێم پێویستمان بە گۆڕینی ئەم شێوازەی ئێستاھەیە و لامەرکەزی ئیداری باشترین بژاردەیە.

02/28/2019 15:48:04 | 182 | Print Friendly and PDF